یونیسكۆ: لە هەر هەشت مۆزەخانە یەكێكیان هەرەشەی داخستنی یەكجاری لەسەرە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یونیسكۆ: لە هەر هەشت مۆزەخانە یەكێكیان هەرەشەی داخستنی یەكجاری لەسەرە

 

بە پێی ئامارێكی ڕێكخراوی یونیسكۆ لە هەر هەشت مۆزەخانەیەك یەكێكیان هەرەشەی داخستنی یەكجاری لەسەرە.

بە هۆی كەمبوونەوەی ژمارەی توشبووانی پەتای كۆرۆنا لە جیهان بەشێک لە شوێنە گشتییەكان كرانەوە، بەڵام دەرگای بەشێك لە مۆزەخانەكانەكان هەر داخراون، هەندێك لە شارەزایانی بواری ئاسەواریش پێیان وایە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە ڕەنگە لە مۆزەخانەكانی جیهانی بە یەكجاری نەكرێنەوە.

لەم بارەیەوە ڕێكخراوی یونیسكۆ ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە ڕایگەیاندووە كە 90%ی مۆزەخانەكانی جیهان بە شێوەیەكی كاتی داخراون، كە دەكاتە هەشت هەزارو 500 مۆزەخانە.

ئارنستو ئوتون، جێگری بەرێوەبەری ئەو ڕێكخراوەیەوە دەڵێت: "داخستنی مۆزەخانەكانی زیانێكی گەورەی بە وڵاتان گەیاندووە، چونكە مۆزەخانەكان سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتەكان بوون بەتایبەت ئەو مۆزەخانانەی كە لە وڵاتانی ئەوروپابوون سەرچاوەیەكی سەرەكی كەرتی گەشتیاری بوون".

ئەو بەڕێوەبەرەی ڕێكخراوی یونیسكۆ ئاماژەی بەوەشداوە كێشەیەكی دیكە لە داخستنی مۆزەخانەكانی ئەوەیە لە كاتی كردنەوەیان هەندێكیان پێویستیان بە نۆژەن كردنەوە هەیە، بەڵام بەهۆی كەمبوونی بەشێك لە داهاتی ئەو مۆزەخانانە بۆیە ڕەنگە لە داهاتوودا گرفتی داراییان بۆ دروست ببێت.