ئێران هێرشێکی فراوانی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ئیسرائیل
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئێران هێرشێکی فراوانی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ئیسرائیل

بەبۆنەی رۆژی قودسەوە، ئێران هێرشێکی فراوانی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ماڵپەڕە ئیسرائیلییەکان.

ئێران دوا هەینیی مانگی رەمەزان (مانگی رۆژووی مسوڵمانان)ی بە رۆژی قودس ناساندووە، کە ئەمساڵ دەکەوێتە رۆژی 22-5-2020 (سبەی).

بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-5-2020، هێرشێکی فراوانی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر ماڵپەڕە ئیسرائیلییەکان، بەڵام هیچ زیانێکی بۆ ژێرخانی ئەو وڵاتە نەبووە.

بەشێک لە سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، کە هێرشە ئەلکترۆنییەکە لەلایەن ئێرانەوە و بەبۆنەی رۆژی قودسەوە کراوەتە سەر ماڵپەڕە ئیسرائیلییەکان.

هێرشبەران وێنەی شارە ئیسرائییلییەکانیان دەستکاری کردووە و بە وێرانکراوی و سووتێنراوی خستوویانەتە سەر ماڵپەڕە ئیسرائیلییە هاککراوەکان.