كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هۆكاره‌كانى تێكچوونى گێڕ ئۆتۆماتیك

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، له‌باره‌ى چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ نابێت شۆفێرانى ئۆتۆمبێله‌ گێڕ ئۆتۆماتیكه‌كان ئه‌نجامیان بده‌ن، ڕێنوێنییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/5/2020، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، ڕێنوێنییه‌كى بۆ شۆفێران له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، هەر وەک دەزانین یەکەی جووڵەپێکردنی ئۆتۆمبێل لەدوای مەکینە، گێڕە و چەندین جۆری هەیە، ئێمە لێرە تەنیا باسی جۆری ئۆتۆماتیک دەکەین کە زۆر باوە و یارمەتیی شوفێر دەدات لەکاتی جەنجاڵیدا، هه‌روه‌ها وادەکات زۆر هەراسان نەبێ و تێکچوه‌نیشی هەیە و چەندین هۆکار وادەکەن کە تێک بچێت، لێره‌دا هۆكاره‌كانى تێكچوونى گێر ئۆتۆماتیك ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:

1. نابێ بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک لە D، یان لە R، یان لە P ڕابکێشرێ، جگە لە N ئەویش بۆ مەودایەکی زۆر کورت.

2. نابێ بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک ئۆتۆمبێلێکی دیكه‌ ڕابکێشێ، چونکە زیان بە کلاجەکانی ناو گێڕ دەگەیەنێ.

3. نابێ لەڕێگادا گێڕ بۆ N بگۆڕیت و دووباره‌ بۆ D بیگۆڕیته‌وه‌، ئەوەش زیان بە گێڕ دەگەیەنێ.

4. نابێ گێڕ لە Dیه‌وه‌ بۆ R یان بە پێچەوانەوە بگۆڕیت، تا ئەو کاتەی بە تەواوی ئۆتۆمبێل دەوەستێ.

5. هەندێ لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکان پلەی گەرمیی ڕۆنی گێرت پێ دەڵێن و هەر کاتێ ئاگاداری کردیتەوە کە پلەی گەرمیی ڕۆنی گێڕ بەرز بووه‌تەوە دەبێ ڕایبگریت تا سارد دەبێتەوە، بە تایبەت لە هەورازی زۆر و پلەی گەرمی بەرزی کەشوهەوا.

6. هەوڵ بدەن لە کاتێكدا کە ئۆتۆمبێل ڕادەگرن، سەرەتا برێک ڕابکێشن بۆ ئەوەی دوایی کە داتانەوە بەگێڕ بە زەحمەت نەچێتە گێڕ، بە تایبەتی لە شوێنی بەرز و نزم.

هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، ڕۆنی گێڕ دەبێ لە 60 هەزار کیلۆمەتر بگۆڕێ، ئەگەر دەبڵ ئەکسل بوو، باشتر وایە زووتر بگۆڕێ بە جۆرێ نزیک 40 هه‌زار بێ، ئەگەر ڕۆنت نەگۆری بوو تا 100 هەزار کیلۆمەتر، ئەوا دەبێ ڕۆن و فلتەری بۆ بگۆڕى.