گوتەبێژی سەربازیی کازمی: دەستگیرکردنی قارداش لێدانێکی بەهێز بوو لە داعش
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گوتەبێژی سەربازیی کازمی: دەستگیرکردنی قارداش لێدانێکی بەهێز بوو لە داعش

گوتەبێژی سەربازیی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستگیرکردنی کاندیدەکەی خەلافەتی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، لێدانێکی بەهێز بوو لەو رێکخراوە.

عەمید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی سەربازیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە (سکای نیوز)ی راگەیاندووە، عەبدولناسر قارداش، کاندیدی جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادیی خەلیفەی کوژراوی داعش، ”ترسناکترین تیرۆریست“ بوو.

عەمید یەحیا رەسوڵ هەروەها رایگەیاندووە، دەستگیرکردنی عەبدولناسر قارداش، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی عێراقی دەستگیر کرا، لێدانێکی بەهێز بوو لە داعش.

شەوی چوارشەممە 20-5-2020، دەزگای هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی عەبدولناسر قارداشی راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-5-2020، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا، هەواڵی دەستگیرکردنی عەبدولناسر قارداش، کاندیدێکی جێگرەوەی خەلیفەی کوژراوی داعشی رەت کردەوە.