دوو تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆرنا لە هەولێر چاک بوونەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوو تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆرنا لە هەولێر چاک بوونەوە

کۆی گشتیی چابووەکان گەیشتە 210 کەس

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە د. دلۆڤان محەمەد فاتیح جەلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، دوو کەسی دیکە لە تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە هەولێر چاک بوونەتەوە و بڕیارە بنێردرێنەوە ماڵەوە.

لە بەشێک لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێردا هاتووە: " کە (٢) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە."

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

 

هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٢) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٢١٠) کەس.

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال

 بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

٢١ی ئایاری ۲٠۲٠