سەرۆکوەزیرانی لوبنان: وڵاتەکەمان تووشی قەیرانی برسیەتی و کەمیی خۆراک بووەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکوەزیرانی لوبنان: وڵاتەکەمان تووشی قەیرانی برسیەتی و کەمیی خۆراک بووەتەوە

سەرۆك وەزیرانی لوبنان، هۆشداری دەداتە وڵاتانی جیهان بەوەی لوبنان بە قەیرانێكی سەختی ئابووریدا تێپەڕ دەبێت، كە رەنگە لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا هاووڵاتیان زۆر لە خۆیان بكەن تا بتوانن نانێك بكڕن و بیخۆن.

حەسەن دیاب سەرۆكوەزیرانی لوبنان، لە وتارێكدا كە بۆ رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی نووسیوە، باس لەو مەترسییانە دەكات كە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رووی لە لوبنان كردووە.

ئەو ئاماژە دەدات، رەنگە لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا لوبنان تووشی مەترسی بێ خۆراكی ببێتەوە و، هەروەها لە ماوەیەكی زۆر نزیكتردا ئەگەر زۆرە هاووڵاتیان زۆر لە خۆیان بكەن تا بتوانن نانێك بكڕن و بیخۆن.

لە وتارەكەدا باس لەوە دەكات، كە نرخی خۆراك لە لوبنان بە رێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، وای لێهاتووە نرخی هەر ژەمە خواردنێك دوو بەرامبەر زیاد بووە.

ئەو دەنووسێت: "هاووڵاتیانی لوبنان ماوەیەكی زۆرە وازیان لە كڕینی میوە، گۆشت، سەوزە هێناوە، لە ماوەیەكی زۆر نزیكیشدا ناتوانن نان بكڕن و بیخۆن، ئەمەش كارەساتی گەورەی مرۆیی لێ دەكەوێتەوە".

باسی لەوەش كردووە، ئەم قەیرانی نەبوونی خۆراكە وا دەكات، لە داهاتوویەكی نزیكدا هەزاران لوبنانی وڵات بەجێبهێڵن و روو لە وڵاتانی تر بكەن.