كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پارێزگاری بەغدا: کۆرۆنا لە تەواوی ناوچەکانی پارێزگاکەمان بڵاو بووەتەوە

پارێزگاری بەغدا رایدەگەیەنێت، پەتای کۆرۆنا لە تەواوی ناوچەکانی پارێزگاکەی بڵاو بووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-5-2020، محەمەد جابر عەتا، پارێزگاری بەغدا بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، هاووڵاتییانی بەغدا پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نابن و ئەمەش بووەتە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتاکە.

محەمەد جابر عەتا هەروەها رایگەیاندووە، پەتای کۆرۆنا لە هەموو ناوچەکانی بەغدا بڵاو بووەتەوە و نەخۆشخانەکان توانای لەخۆگرتنی تووشبووی زیاتریان نییە و پێویستە قەدەغەی هاتوچۆ توندتر بکرێ.

پارێزگاری بەغدا ئاماژەی بەوەش کردووە،کە داوایان لە حکوومەت کردووە ماوەی 14 رۆژ هاتوچۆ بە تەواوی لە بەگدا قەدەغە بکرێت.

تا ئێستا سێ هەزار و 282 کەس لە عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 129 کەس گیانیان لەدەست داوە.