ژمارەی چاکبووەوانی کۆرۆنا لە دوو ملیۆن کەس تێپەڕی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی چاکبووەوانی کۆرۆنا لە دوو ملیۆن کەس تێپەڕی

ژمارەی ئەو تووشبووانەی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان، کە چاک بوونەتەوە، گەیشتە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ  پێنجشەممە 20- 5-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا ئێستا پێنج ملیۆن و 101 هەزار و 576 کەس لە سەرانسەری جیهان، تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، دوو ملیۆن و 33 هەزار و 672 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.