كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نرخی نەوت لە 37 دۆلار نزیک دەبێتەوە

نرخی نەوت بەرز بووەوە و نەوت گەیشتە نزیک 37 دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-5-2020، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەهۆی راگەیاندنی کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکی، بەرز بووەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی %2.04 بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە 36 دۆلار و 51 سەنت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیهان و پەکخستنی بازرگانیی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی 30 ساڵدا دابەزی و گەیشتە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

رۆژی یەکشەممە 12-4-2020، ئۆپیک پڵەس (وڵاتانی ئەندام و نائەندامی ئۆپیک) بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، رێککەوتنێکی مێژووویی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سەرەتای مانگی 5ـی 2020ـەوە، راگەیاند.

ئۆپیک رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی جیهانییە و ئێستا لە وڵاتانی عێراق، سعودیە، ڤەنزوێلا، ئیماراتی عەرەبی، نایجیریا، لیبیا، کوێت، ئێران، گابۆن، ئەنگۆلا و جەزائیر پێک دێت.