دووەم گەورەترین کۆمپانیای گازی سروشی کارمەندە بیانییەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دووەم گەورەترین کۆمپانیای گازی سروشی کارمەندە بیانییەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە

کۆمپانیایەکی ئەوروپی، کە دووەم گەورەترین کۆمپانیای گازی سروشتییە لە جیهان، کارمەندە بیانییەکانی لە عێراق دەکێشێتەوە.

ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری دوو بەرپرسەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە کۆمپانیای شێل هەموو کارمەندە بیانییەکانی، کە نزیکەی 60 کەس دەبوون، لە عێراق کشاندووەتەوە.

ئەو 60 کارمەندە بیانییەی کۆمپانیای شێل لە کۆمپانیای گازی بەسرە کاریان دەکرد و رۆژی چوارشەممە 20-5-2020، براونەتە دەرەوەی عێراق.

ئەو دوو بەرپرسە لەبارەی هۆکاری کشاندنەوەی کارمەندە بیانییەکان لەلایەن شێلەوە، رایگەیاندووە، دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستیان، ژمارەیەک کرێکاری عێراقی لە بەردەم کۆمپانیای گازی بەسرە و لقێکی دیکەی ئەو کۆمپانیایە، خۆپیشاندانیان ساز کردووە.

بەرپرسەکان پێیان وایە کۆمپانیای شێل بۆ پاراستنی گیانی کارمەندە بیانییەکانی، بڕیاری کشاندنەوەیانی داوە.

کۆمپانیای رۆیال دەچ شێل، کە بە کۆمپانیای شێل ناسراوە و کۆمپانیایەکی هاوبەشی بەریتانی - هۆڵەندییە، دووەم گەورەترین کۆمپانیای گازی سروشتییە.