ماهیر ئەمین كلیپێكی نوێ بڵاو دەكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ماهیر ئەمین كلیپێكی نوێ بڵاو دەكاتەوە

 ماهیر ئەمین، هونەرمەندی كورد، بەمزوانە نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بەناوی (عەشقی دێرین) بڵاو دەكاتەوە.

گۆرانییەكە كۆنە و یەكێكە لە تراكەكانی ئەلبوومی درۆیەكی دێرین كە لە ساڵی 2003دا بڵاوی كردووەتەوە، سالار عەزیز، تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوە و سەید ئەحمەد ڕواندزی، ئاوازی بۆ گۆرانییەكە ئامادە كردووە، شوان جەبار، كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە، كلیپەكە بەمزوانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكرێتەوە.

ماهیر ئەمین، لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە كاری هونەری كردووە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە.