دوو کارمەندی ئاسایشی عێراقی هەوڵی تیرۆرکردنی شاعیرێکی کەربەلا دەدەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوو کارمەندی ئاسایشی عێراقی هەوڵی تیرۆرکردنی شاعیرێکی کەربەلا دەدەن

دوو کارمەندی ئاسایشی عێراقی هەوڵی تیرۆرکردنی شاعیرێکی شاری کەربەلا دەدەن، کە یەکێک بووە لە خۆپیشاندەران.

محەمەد کەعبی، شاعیر، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا رایگەیاندووە، درەنگانی شەوی رابردوو (شەوی چوارشەممە 20-5-2020)، دوو کەس، کە خۆیان بە کارمەندی ئەمنی ناساندووە، دەمانچەیان بەڕوویدا بەرز کردووەتەوە و ویستوویانە بە گوللەیەک بیکوژن.

محەمەد کەعبی هەروەها رایگەیاندووە، گوللەی دەمانچەی کارمەندە ئەمنییەکە نەتەقیوە و یەکسەر خۆپیشاندەرانی کەربەلا بە هانایەوە چوون، رزگاریان کردووە و دوو کەسەکەیان دەستگیر کردووە.

ئەو شاعیرە، کە بەشداریی خۆپیشاندانەکانی کەربەلای کردووە، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ماوەی رابردوو خانووەکەی تەقێندراوەتەوە و ئەمجارەش هەوڵی تیرۆرکردنی درا.

محەمەد کەعبی بەرپرسیارێتیی گیانی خۆی خستووەتە سەر دەزگای ئاسایشی عێراقی و هێزە ئەمنییەکان و پارێزگاری کەربەلا.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان میلیشیا و گرووپی چەکداریی توندڕەو و تیرۆریستی لە شارەکانی عێراق دروستبوون و بە ئارەزووی خۆیان کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری ئەنجام دەدەن.