پنتاگۆن دەستگیرکردنی کاندیدی جێگرەوەی بەغدادی رەت دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پنتاگۆن دەستگیرکردنی کاندیدی جێگرەوەی بەغدادی رەت دەکاتەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) دەستگیرکردنی کاندیدی جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادیی خەلیفەی کوژراوی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، رەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-5-2020، پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا، هەواڵی دەستگیرکردنی عەبدولناسر قارداش، کاندیدێکی جێگرەوەی خەلیفەی کوژراوی داعشی رەت کردووەتەوە.

شەوی چوارشەممە 20-5-2020، دەزگای هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی عەبدولناسر قارداشی راگەیاند.

دوای کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، هەموو سەرچاوە هەواڵی و سەربازییەکان باسیان لەوە کرد، کە کەسێک بە ناوی عەبدوڵڵا قارداش، کراوەتە خەلیفەی نوێی داعش.