ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پێنج ملیۆن تێپەڕی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پێنج ملیۆن تێپەڕی

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە پێنج ملیۆن و 45 هەزار و 109 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ  پێنجشەممە 20- 5-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە؛

- ئەمریکا، یەک ملیۆن و 593 هەزار و 39 تووشبوو، 94 هەزار و 941 مردوو.

- رووسیا، 308 هەزار و 705 تووشبوو، دوو هەزار و 972 مردوو.

- بەرازیل، 293 هەزار و 357 تووشبوو، 18 هەزار و 894 مردوو.

- بەریتانیا، 251 هەزار و 357 تووشبوو، 35 هەزار و 704 مردوو.

- ئیسپانیا 232 هەزار و 555 تووشبوو، 27 هەزار و 888 مردوو.

- ئیتاڵیا، 227 هەزار و 364 تووشبوو، 32 هەزار و 330 مردوو.

- فەرەنسا، 181 هەزار و 575 تووشبوو، 28 هەزار و 132 مردوو.

- ئەڵمانیا، 178 هەزار و 545 تووشبوو، هەشت هەزار و 281 مردوو.

- تورکیا، 152 هەزار و 587 تووشبوو، چوار هەزار و 222 مردوو.

- ئێران، 126 هەزار و 949 تووشبوو، حەوت هەزار و 183 مردوو.

- چین 82 هەزار و 967 تووشبوو، چوار هەزار و 634 مردوو.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، یەک ملیۆن و 982 هەزار و 479 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.