كه‌لار.. سبه‌ی کرێی مامۆستایانى وانه‌بێژ دابه‌ش ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كه‌لار.. سبه‌ی کرێی مامۆستایانى وانه‌بێژ دابه‌ش ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار ڕای ده‌گه‌یه‌نێت سبه‌ی مووچه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ له‌ سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار دابه‌شده‌كرێت كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ى حه‌وت سه‌د مامۆستایه‌.

 

عه‌داله‌ت له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: "سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 21/5/2020، مووچه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ له‌ سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار دابه‌ش ده‌كرێت كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ى 700 مامۆستایه‌".

 

گوتیشی: "له‌به‌ر ڕێكکاره‌كانى خۆپارێزى له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوا له‌به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌كه‌ین خۆیان سه‌ردانى به‌شی ژمێریارى په‌روه‌رده‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى مووچه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ".

 

ڕوونیشیكرده‌وه‌ "مووچه‌كه‌ هى مانگى شوباتى ساڵى 2020 ه‌".