كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

كەسی یەكەمی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیر كرا

جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادی بوو


ئەمشەو فەرماندەیی هێزە تایبەتەكانی سوپای عێراق ئاشكرای كرد كە عەبدولناسر قارداش كەسی یەكەمی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادییان دەستگیر كردووە.


میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە پێش كەمێك عەبدولناسر قارداش لەلایەن دەزگای هەواڵگریی عێراقەوە دەستگیر كراوە.


عەبدولناسر قارداش پۆستەكەی لەناو داعشدا وەكو سەرۆكی لیژنەی كۆمسیاری ڕێكخراوە تیرۆریستییەكە دیاری كرابوو، بەڵام لە دوای كوژرانی بەغدادییەوە، ئەو بە كەسی یەكەمی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكە دادەندرا.