یەكێتیی ئەورووپا پشتیوانی خۆی بۆ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دووپات كردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەكێتیی ئەورووپا پشتیوانی خۆی بۆ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دووپات كردەوە


یەكێتیی ئەورووپا پشتیوانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكات سەرباری ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەرەشەی لە ڕێكخراوەكە كرد بە بڕینی یارمەتییە داراییەكانی.


فیرگینی باتو گوتەبێژی یەكێتیی ئەورووپا لە كۆنگرەیەكی ڕۆوژنامەوانیدا گوتی ئێستا كاتی ئەوە نییە پەنجەی تۆمەت بۆ ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی درێژ بكرێت، پێویستە بە هەمووان و بە یەكگرتوویی ئەو قۆناغە سەختە تێپەرێنن.


فیرگینی لە قسەكانی ئاماژەی بەوە دا كە ئێستا جیهان لە ناو شەڕێكدایە بەرامبەر ئەو پەتایە، تاكە ڕێگاش بۆ سەركەوتن بەسەر ئەو شەڕە ئەوەیە هەموو وڵاتان هەواڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ یارمەتیدانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی.


لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە ترەمپ مۆڵەتی 30 ڕۆژی دابووە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كە ئەگەر چاكسازی لە ڕێكخراوەكە نەكەن، ئەوا ئەمریكا چیتر ئامادە نییە یارمەتی داراییان بدات.