خەڵكی نیپاڵ بۆ یەكەمین جار لوتكەی ئەڤرێست دەبینین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

خەڵكی نیپاڵ بۆ یەكەمین جار لوتكەی ئەڤرێست دەبینین

 

بۆیەكەمین جار لە مێژووی شارەكەیان هاوڵاتیانی (كاتماندو) پایتەختی نیپاڵ لە ماڵەكەی خۆیان لوتكەی چیای ئەڤرێستیان بینی.

ڕۆژنامەی (نیپاڵ تایمیز) وێنەیەكی لوتكەی زنجیرە چیاكانی ئەڤرێستی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی: "بەهۆی پاکبوونەوەی هەواوە هاووڵاتییانی (كاتماندو) دوای چەند ساڵێك توانیان لە ماڵەكانیان لوتكەی ئەڤرێست ببینن".

ئەم لوتكەیە 200كم لە شارەكەوە دوورە و پێشتر هەرگیز خەڵكی شارەكە بەم جۆرە ئەم دیمەنەیان نەبینوە.

وێنەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وڵاتی نیپاڵ قسەو باسی زۆری لەسەر كراوە، هەندێك لە نیپالییەكان نووسیویانە: "كۆڕۆنا ئەگەرچی زیانی گیانی و ئابووریشی هەبووە، بەڵام سوودیشی هەبووە كە توانیویەتی ژینگەی زەوی خاوێن بكاتەوە".