وەزیری تەندروستیی توركیا: كۆرۆنا بەرەو كۆتایی دەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیری تەندروستیی توركیا: كۆرۆنا بەرەو كۆتایی دەچێت


ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە حكوومەت توركیا كەمبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا كە بەرەو ڕێگەی سەركەوتن دەچن لە كۆتاییهێنان بە پەتایەكە.


فەخرەدین قۆجە وەزیری تەندروستیی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە كەمبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی نوێی پەتایەكە كرد بۆ خوار هەزار تووشبوو و رایگەیاند بەرەو ڕێگە دروستەكەی سەركەوتن دەچن.


ئەمەشی گوت كە ئەگەر لە رۆژانی جەژندا پابەندی ڕێنماییەكان بن، ئەوا زیاتر بەرەو سەكەوتن دەچن و لە دوای جەژن ئازادی زۆرتریان دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتایەكە.


ئەمەش لە كاتێكدایە كە بەر لە دوو رۆژ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا رایگەیاند رۆژانی جەژنی رەمەزان لە تەواوی پارێزگاكانی وڵاتەكەیدا هاتوچۆكردن قەدەغە دەبێت، ئەمەش بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتایەكە.