سعوودیە لە هەناردەكردنی نەوت بۆ هیند شوێنی عێراقی گرتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سعوودیە لە هەناردەكردنی نەوت بۆ هیند شوێنی عێراقی گرتەوە

 

ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) بڵاوی كردەوە كە وڵاتی سعوودیە لە ئاستی هەناردەكردنی نەوتدا بۆ هیند، شوێنی عێراقی گرتەوە.


عێراق پێشتر گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری نەوت بوو بۆ هیند، بەڵام سعوودیە لە مانگی نیساندا شوێنی گرتەوە و ئێستا سعوودیە گەورەترین هەناردەكاری نەوتی جیهانیە كە نەوت بۆ هیند بنێرێت.


ئێستا عێراق دووەم وڵاتی هەناردەكاری نەوتە بۆ وڵاتی هیند كە سێیەم وڵاتی جیهانە لە ڕووی ڕێژەی كڕینی نەوتەوە، ئیماراتیش سێیەم وڵاتە كە زۆرترین نەوت هەناردەی هیند دەكەن.


جێی باسە هەریەك لە وڵاتانی سعوودیە و ئیمارات بڕی هەناردەكردنی نەوتی خۆیان لە مانگی رابردوودا بەرز كردەوە، ئەم گۆڕانكارییەش بەشێك لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت بوو لە بازاڕەكانی جیهاندا.