بە پێی یاسایەكی نوێ هەموو هاووڵاتییەكی بەریتانی دەبنە بەخشەری ئەندامی جەستە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە پێی یاسایەكی نوێ هەموو هاووڵاتییەكی بەریتانی دەبنە بەخشەری ئەندامی جەستە


بە پێی یاسایەكی نوێ كە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەریتانیا دەرچوو، هەموو هاووڵاتییەكی بەریتانی بوون بە بەخشەری جەستە، تەنها ئەوانە نەبن كە خۆیان بە فەرمی یاساكە ڕەت دەكەنەوە و قبووڵی ناكەن لە دوای مردنیاندا، هیچ ئەندامێكی جەستەیان ببەخشن.


تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە كە بەپێی هەموارێكی یاسایی نوێ، هەموو هاووڵاتییەكی بەریتانی دەبن بە بەخشەری ئەندامەكانی جەستە لە دوای مردنیاندا، تەنها ئەگەر هاووڵاتییەك بەر لە مردنیدا لاری هەبێت و رایبگەیەنێ كە قبووڵی نییە ئەندامی جەستەی ببەخشێت.


ئەم بڕیارە لەمڕۆ چوارشەممەوە لە بەریتانیا كاری پێدەكرێت و هەموو هاووڵاتییەكی سەرووی 18 ساڵ دەگرێتەوە و بە بەخشەر هژمار دەكرێن.


جێی باسە یاسایەكی هاوشێوە لە ساڵی 2015وە لە وێڵز كاری پێدەكرێت، هەروەها بڕیاریشە لە پایزی ئەمساڵدا سكۆتلاندیش بڕیارێكی هاوشێوە دەربكات.


لەمبارەیەوە دەستەی تەندروستیی گشتیی بەریتانیا رایگەیاند كە ئەم هەموارە یاساییە دەبێتە هۆكاری رزگاربوونی ملیۆنان مرۆڤ لە مردن، ئەوانەی پێویستیان بە چاندنی ئەندامەكانی جەستە هەیە.