هاكان نه‌سره‌دین گۆرانییه‌كی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاكان نه‌سره‌دین گۆرانییه‌كی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

هاكان نه‌سره‌دین، گۆرانیبێژی كورد، خه‌ریكی تۆماركردنی گۆرانییه‌كی نوێیه‌ و ده‌ڵێ: "دوای جه‌ژن بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه‌".

هاكان نه‌سره‌دین به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "خه‌ریكی تۆماركردنی گۆرانییه‌كی نوێم كه‌ گۆرانییه‌كه‌ نیشتمانییه‌ و نامه‌وێت ناوی ئاشكرا بكه‌م، به‌ڵام وه‌ك سوپرایز پێشكه‌شی هه‌موانی ده‌كه‌م، كارێكی نوێیه‌ و خۆم ئاوازیم بۆ ئاماده‌ كردووه‌".

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ باسی كاته‌كانی خۆی له‌ ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كرد و گوتی: "له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ریكی چه‌ند كارێكی هونه‌ری بوومه‌، تا ڕاده‌یه‌ك سوودم له‌ كاته‌كه‌ وه‌رگرت".

هاكان نه‌سره‌دین خه‌ڵكی هه‌ولێره‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌.