بەوێنە.. پەنابەرێک لە سوید کچێکی هەرزەکار بە دڕندانەترین شێوە دەکوژێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. پەنابەرێک لە سوید کچێکی هەرزەکار بە دڕندانەترین شێوە دەکوژێت

پەنابەرێک لە سوید کچێکی خەڵکی ئەو وڵاتە بە دڕنداترین شێوە دەکوژێت و بە دوای تەرمەکەشیدا دەگەڕێت.

بەپێی هەواڵی میدیا سویدییەکان، کچێک بە ناوی ویلما ئەندرسۆن، کە تەمەن 17 ساڵ بوو، لە مانگی 11ـی ساڵی رابردووەوە ون ببوو و نزیکەی پێنج هەزار پۆلیس و خەڵکی خۆبەخشی سویدی بەدوایدا دەگەڕان.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە پۆلیس چەند پارچەیەکی لەشی ویلما ئەندرسۆنی دۆزیوەتەوە و دواتریش سەری کچەکە لەناو جانتایەک لە نزیک ماڵی خۆشەویستەکەی، دۆزراوەتەوە.

پۆلیسی سویدی بە تۆمەتی کوشتنی ئەو کچە، گەنجێکی پەنابەری تەمەن 23 ساڵی بە ناوی (ت. ئا. ش.) دەستگیر کردووە و بڕیارە لە رۆژی 26-5-2020 دادگایی بکرێت.

ئەو گەنجەی بە تۆمەتی کوشتنی ویلما دەستگیر کراوە، وەک هاووڵاتییەکی ئاسایی و خۆبەخشێک بەشداریی هەڵمەتی گەڕان بە دوای ئەو کچەی کردووە.

دراوسێکانی گەنجە تۆمەتبارەکە رایانگەیاندووە، ئەو رۆژی ویلما ون بووە، گەنجەکە و ویلما دەمەقاڵێیان کردووە و کچەکە هەوڵی داوە کەلوپەلەکانی کۆبکاتەوە و ماڵەکەی ئەو کوڕە بەجێ بهێڵێت، کە ماوەیەک وەک خۆشەویست تێیدا دەژیان.

بەپێی هەواڵی میدیا سویدییەکان، گەنجەکە، کە پەنابەرە و خەڵکی عێراقە، رێگریی لە رۆشتنی کچەکە کردووە، کە کچەکە سوور بووە لەسەر رۆیشتن پەنابەرەکە بە چەقۆیەک پارچە پارچەی کردووە، کە دوای زیاتر لە شەش مانگ گەڕان بە دوایدا، هێشتا بەشێک لە پارچەکانی جەستەی نەدۆزراوەتەوە.

چەند وێنەیەکی ویلما و گەنجە تۆمەتبارەکە