کاندیدێکی وەزارەتی نەوتی عێراق رەت دەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کاندیدێکی وەزارەتی نەوتی عێراق رەت دەکرێتەوە

کاندیدێکی وەزارەتی نەوت لە حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، رەت دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20-5-2020، ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسییەوە بڵاوی کردووەتەوە، هەوڵێک هەیە بۆ کاندیدکردنی زەیدون ساعدی بۆ پۆستی وەزیری نەوت، کە هیچ تایبەتمەندییەکی لەبواری نەوتدا نییە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاندووە، ؛زۆرینەی کوتلە سیاسییەکان“ کاندیدبوونی زەید ساعدی بۆ پۆستی وەزیری نەوت رەت دەکەنەوە و لە پەرلەمان دەنگی پێنادەن.

شەوی 6-5-2020، پەرلەمان متمانەی بە 15 وەزیری کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی بەخشی و دەنگدان بە کاندیدی وەزارەتی نەوتیشی دواخست.