فرۆشتنى پۆدره‌ى (جۆنسن)ى منداڵان له‌ ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا ڕاده‌گیرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فرۆشتنى پۆدره‌ى (جۆنسن)ى منداڵان له‌ ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا ڕاده‌گیرێت

 

به‌رپرسانى كۆمپانیاى (جۆنسن & جۆنسن)ى ئه‌مریكى، فرۆشتنى پۆدره‌ى (جۆنسن)ى كۆمپانیاكه‌یان، له‌ ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا ڕاده‌گرن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/5/2020، میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى له‌ ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا چه‌ندین داواى یاسایی له‌سه‌ر (جۆنسن & جۆنسن) تۆمار كرا و به‌وه‌ تۆمه‌تبار كران، كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى پۆدره‌ى جۆنسنى منداڵان بۆ شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كانى له‌شیان به‌كار ده‌هێنن، تووشى نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ى منداڵاندان ده‌بن، كۆمپانیاكه‌ بڕیارى دا فرۆشتنى پۆدره‌ى (جۆنسن)ى منداڵان له‌ ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا ڕابگیرێت.

كۆمپانیاكه‌ هه‌روه‌ها بڕیارى داوه‌، فرۆشتنى پۆدره‌ى جۆنسن له‌ وڵاتانى دیكه‌ى جیهان به‌رده‌وام بێت، له‌ ئه‌مریكا و كه‌نه‌داش كاتێك پۆدره‌كه‌ له‌ كۆگاكاندا ته‌واو بوو، فرۆشتنى ڕاده‌گیرێت.

به‌رپرسانى كۆمپانیاى (جۆنسن & جۆنسن) ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌ ئافره‌تان به‌هۆى پۆدره‌كه‌یانه‌وه‌ تووشى شێرپه‌نجه‌ بووبن.