كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سیری تەڕ، یاخود هەمان سیری سەوز و تازە، کە زیاتر لە وەرزی بەهاردا دەست دەکەوێت، سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، لەوانە، سیری تەڕ کاریگەریی لەسەر دابەزینی ئاستی بەرزی فشاری خوێن هەیە.

هاوکات ئاستی چەوریی زۆری خوێنیش کەم دەکاتەوە و خواردنی سیری تازە و تەڕ خانەکانی جەستە پارێزراو دەکات لە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکان.

جگە لەم تایبەتمەندییانە، بەگشتی سوودوەرگرتن لە خواردنی سیری تەڕ بۆ مێشکیش باشە و مرۆڤ لە تەمەنی پیریدا کەمتر تووشی حاڵەتی فەرامۆشی و نەخۆشیی زەهایمر دەبێت.