كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەهای لیرەی توركی بە رێژەیەكی بەرچاو بەرانبەر دۆلار بەرز بووەوە

هەفتەی رابردوو بۆ یەكەمجار بوو لە مێژووی توركیا بەهای لیرەی توركی بەرانبەر بە دۆلار بە رێژەیەكی بەرچاو داببەزێت، بە جۆرێك١٠٠ دۆلار گەیشتە ٧٢٥ لیرە، بەڵام دوای پلانێكی حكوومەت و هەوڵی بانكی ناوەندیی توركیا، دۆلار بەردەوامە لە دابەزین.

حكوومەتی توركیا لەڕێگەی بانكی ناوەند، هەروەها ئاساییكردنەوەی ژیان لە چەند شارێكی توركیا، كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرابوو، توانی بەهای دۆلار بەرانبەر بە لیرەی توركی دابەزێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە٢٠ی ٥ی ٢٠٢٠ بەهای لیرەی توركی بەرانبەر بە دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەوە، بە جۆرێك ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بووەتە ٦٧٩ لیرە.

بە گوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا، چاوەڕوان دەكرێت بەهای لیرە زیاتر بەرز ببێتەوە، چونكە بانكی ناوەندی چەندین ملیار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و چەند بانكێكی تریش بۆ هاوكاری لیرەی توركی دۆلاریان بە لیرە گۆڕیوەتەوە، بۆیە ئەمە كاریگەریی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی توركی دەبێت.