بانکی نێودەوڵەتی: 60 ملیۆن کەس بەهۆی کۆرۆناوە هەژار دەبن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بانکی نێودەوڵەتی: 60 ملیۆن کەس بەهۆی کۆرۆناوە هەژار دەبن

سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، 60 ملیۆن کەس هەژار دەبن.

دەیڤید مالباس، سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، پەتای کۆرۆنا هەموو هەوڵەکانی سێ ساڵی رابردوو بۆ کەمکردنەوەی هەژاری، لەناو دەبات.

دەیڤید مالباس پێیوایە بەهۆی ئەو پەتایەوە، نزیکەی 60 ملیۆن کەس لە جیهان دەگەنە پلەیەکی هەژاریی زۆر سەخت.

سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەی بە هەوڵەکانی بانکەکە بۆ پێدانی بڕی 160 ملیۆن دۆلار تا هاوینی 2021 بە قەرز بە 100 دەوڵەت، کردووە.

بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا چوار ملیۆن و 952 هەزار و 839 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، کە پەتاکە لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە چین سەری هەڵدا و لەو ژمارەیەشدا، 325 هەزار و کەس 72 گیانیان لەدەست داوە.