ترەمپ: زۆریی ژمارەی تووشبووانمان بە کۆرۆنا مەدالیای شەرەفە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ترەمپ: زۆریی ژمارەی تووشبووانمان بە کۆرۆنا مەدالیای شەرەفە

سەرۆکی ئەمریکا زۆریی ژمارەی تووشبوون لە وڵاتەکەی بە پەتای کۆرۆنا بە مەدالیای شەرەف ناو دەبات.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، ئەو بە چاوێکی دیکە سەیری زۆریی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا دەکات.

دۆناڵد ترەمپ پێیوایە بەهۆی ئەوەی وڵاتەکەی باشترین سیستەمی تەندروستی هەیە و پشکنینەکانی زۆر وردن، بۆیە ئەو ژمارە زۆرەی تووشبووان بە کۆرۆنا دەرکەوتووە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەمریکا ”باشترین پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنای هەیە“، بۆیە زۆریی ژمارەی تووشبووان ”مەدالیای شەرەفە“ و ئاماژەیە بۆ باشیی سیستەمی تەندروستی لە وڵاتەکەی.

بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا یەک ملیۆن و 570 هەزار و 583 کەس لە ئەمریکا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 93 هەزار و 533 کەس گیانیان لەدەست داوە.