عه‌بدوڵا هه‌ركی ئه‌لبوومێكی نوێی گۆرانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عه‌بدوڵا هه‌ركی ئه‌لبوومێكی نوێی گۆرانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

عه‌بدوڵا هه‌ركی، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانیی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌فته‌ی داهاتوو كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، عه‌بدوڵا هه‌ركى نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانیی خۆی كه‌ له‌ چوار تراكی جۆراوجۆری گۆرانیی فۆلكۆر و نوێ پێك هاتووه‌، بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

عه‌بدوڵا هه‌ركی خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.