لە سنووری ورمێ بەردەنووسێکی مێژوویی 2700 ساڵە دۆزرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سنووری ورمێ بەردەنووسێکی مێژوویی 2700 ساڵە دۆزرایەوە

لە سنووری شاری ماکۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، کەسێک بەناوی حوسێن ئەحمەدزادە، بەردنووسێکی تایبەت بە قەڵای مێژوویی "بەستام"، کە مێژووەکەی بۆ 2700 ساڵ پێش دەگەڕێتەوە دۆزییەوە و ڕادەستی شوێنەوار و کەلەپووری ماکۆی کردووە.

لەمبارەوە پێگەی هەواڵی "هاژە" لە مەهاباد لەزاری حوسێن ئەحمەدزادە ئاشکرای کردووە: "دەقی بەردنووسی تایبەت بە قەڵای بەستام کە بە شێوەی "بزماری" نووسراوە، زۆر بایەخی هەیە و ئێستا لە ناوەندی توێژینگەی شوێنەواری ورمێ توێژینەوەی لەبارەوە دەکرێ و بەمزوانە زانیاریی زانستی لەبارەی ناوەرۆی دەقی ئەو بەردەنووسە بڵاو دەکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە: "قەڵای بەستام، دووەم شوێنی نیشتەجێبوونی گەورەی شارستانیی سەردەمی "ئۆراتۆیی"یە کە لە مەودای 10 کیلۆمەتریی ڕۆژئاوای شاری "قەرە زیائەدین"ی ناوەندی قەزای "چایپارە"ی سەر بە ماکۆ لە پارێزگای ورمێ هەڵکەوتووە."