كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆک دەوڵەتێکی ئەفریقی تووشی پەتای کۆرۆنا بوو

سەرۆک دەوڵەتێکی کیشوەری ئەفریقیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوو و سەرچاوەی تووشبوونەکەی ئاشکرا دەکرێت.

میدیا سودانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، سلڤاکیر میاردێت، سەرۆکی دەوڵەتی باشووری سودان تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، سلڤاکیر میاردیت بەهۆی کۆبوونەوەی لەگەڵ ریاک مشاری جێگری خۆی و جەنەراڵ یاو یاو، کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، تووشی پەتاکە بووە.

میدیا سودانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە حکوومەتی باشووری سودان هەواڵی تووشبوونی سەرۆکی وڵاتی بە پەتای کۆرۆنا، ئاشکرا نەکردووە.

سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، کە جگە لە سەرۆکی وڵات، 58 بەرپرسی باڵای حکوومەتی باشووری سودان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 290 کەس لە باشووری سودان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، چوار کەس گیانیان لەدەست داوە.

کۆماری باشووری سودان وڵاتێکی ئەفریقییە، لە ساڵی 2011 لە سودان جیابووەتەوە و ژمارەی دانیشتووانی بەپێی زانیارییەکانی ویکیپێدیا، زیاتر لە هەشت ملیۆن و 260 هەزار کەسە.