له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته نزیكه‌ى سێ هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/5/2020، له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 764 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 308 هه‌زار و 705 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌ممه نۆ هه‌زار و 263 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 135 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته دوو هه‌زار 972 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 85 هه‌زار و 392 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.