ئەسەد دەست بەسەر سامانی کەسێکی نزیکی خۆیدا دەگرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەسەد دەست بەسەر سامانی کەسێکی نزیکی خۆیدا دەگرێت

سەرۆکی رژێمی سووریا دەست بەسەر موڵک و سامانی کەسێکی نزیکی خۆیدا دەگرێت.

ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی کردووەتەوە، کە بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا رۆژی 9-5-2020 بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی موڵکەکان و سامانی رامی مەخلوف، کوڕی خاڵی خۆی، داوە.

پێشتر رامی مەخلوف، کە یەکێکە لە دەوڵەمەندەکانی سووریا، رایگەیاندبوو، رژێمی سووریا ماوەیەک مۆڵەتیان پێداوە بۆ دەست لەکارکێشانەوە لە سەرۆکایەتیی کۆمپانیای (سیریتێل)ی خزمەتگوزاریی مۆبایل، بەڵام ئەو دەست لەکارکێشانەوەی رەت کردووەتەوە.

رۆیتەرز زانیارییەکانی لە بەڵگەنامەیەکی رژێمی سووریا وەرگرتووە، کە واژۆی وەزیری دارایی لەسەرە و تێیدا هاتووە، دەست بەسەرداگرتنی سامانی مەخلوف و هاوسەر و منداڵەکانی رێکارێکی رژێمەکەیە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی کەوتوونەتە سەر مەخلوف و دەبێ بیانگەڕێنێتەوە خەزێنە دەوڵەت.