هاوینه‌هه‌وارى كانى توو له‌ چه‌ند دیمه‌نێكدا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاوینه‌هه‌وارى كانى توو له‌ چه‌ند دیمه‌نێكدا

 

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند دیمه‌نێكى هاوینه‌هه‌وارى (كانى توو)ى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، هاوینەهەواری كانی توو یەكێكە لە گوندە سەرنجڕاكێشەكانی كوردستان و بایەخێكی گەشتیاری هەیە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئەو هاوینەهەوارە دڵڕفێنە دەكەوێتە بناری چیای (ڕەشكی) یەوە و 105 كیلۆمه‌تر لە شاری سلێمانییەوە دوورە، سەر بە ناحیەی بنگرد و قەزای دووكانە، ئەو گوندە لە نزیكەی 20 ماڵ پێك هاتووە، قوتابخانه‌ و بنكەی تەندروستی تێدایە، ڕێژەیەكی زۆر ڕەز و گوێز و هەناری تێدایە، هەروەها لە ناو لادێكەدا مەزاری كه‌سێكى تێدایە كە بە (ئیمام عەباس) ناسراوە.

گوندی کانی توو ھاوسنوورە لەگەڵ گوندەكانی چنارنە و گۆمەزاڵ و کانی کیژ و ھەوارەبەرزە، بەهۆی دڵگیریی ناوچەكەوە، ساڵانە بە تایبەتی لە هەردوو وەرزی بەهاران و هاویناندا، گەشتیارێكی زۆر ڕوو لەو سنوورە دەكەن.