كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

خوێندنی باڵای عێراق: دوو بژارەمان بۆ خوێندنی ئەمساڵ لەبەر دەستە

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ خوێندنی ئەمساڵی زانکۆ و پەیمانگاکان، دوو بژارەیان لەبەر دەستە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، نەبیل کازم، وەزیری خوێندنی باڵای ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، خوێندنی ئۆنڵاین بەردەوام دەبێ، بەڵام ناتوانرێ تاقیکردنەوەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێن.

نەبیل کازم هەروەها رایگەیاندووە، بۆ خوێندنی ئەمساڵی زانکۆ و پەیمانگاکان، دوو بژارەیان لەبەر دەستە، کە بریتین لە؛

- دوای هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ دەوامێکی چڕوپڕی خوێندن دەست پێبکاتەوە و لە کاتی ئاسایی کۆتایی ساڵی خوێندن تەواو بێت.

- درێژکردنەوەی ماوەی ساڵی خوێندن تا کاتی دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندنی داهاتوو (2020 -2021).

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، حکوومەتی عێراق قەدغەی هاتوچۆی راگەیاندووە و دەرگای زانکۆ و پەیمانگاکانی داخستووە.

تا ئێستا سێ هەزار و 534 کەس لە عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 126 کەس گیانیان لەدەست داوە.