كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

شەش ناوچەی بەغدا بەهۆی کۆرۆناوە داخران

شەش ناوچەی بەغدای پایتەختی عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە داخران.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20-5-2020ـەوە ئەو ناوچانەی بەغدا بۆ ماوەی دوو هەفتە، داخران.

رۆژی دووشەممە 18-5-2020، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاندبوو، ئەو ناوچانەی بەغدا لە رۆژی چوارشەممەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە بە تەواوی دادەخرێن.

ناوچەکان کەوتوونەتە چوارچێوەی هەردوو فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ و رەسافە لە بەغدا و بریتین لە؛

- شاری سەدر

- شاری حەبیبییە

- شاری کەمالییە

- شاری حورییە

- شاری شوعلە

- شاری عامرییە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، کە لەگەڵ داخستنی تەواوەتیی ئەو ناوچانە، تیمە تەندروستییەکان دەست بە پشکنینی خەڵکی ئەو ناوچانە دەکەن.

تا ئێستا سێ هەزار و 534 کەس لە عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 126 کەس گیانیان لەدەست داوە.