بەهۆی خواردنێکی خراپەوە لە بەربانگ 40 هاووڵاتیی مووسڵ ژەهراوی دەبن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهۆی خواردنێکی خراپەوە لە بەربانگ 40 هاووڵاتیی مووسڵ ژەهراوی دەبن

بەهۆی خواردنێکی خراپەوە لە بەربانگێکی بە کۆمەڵ لە شاری مووسڵ، 40 کەس ژەهراوی بوون.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 19-5-2020، بەربانگێکی بە کۆمەڵ لە گەڕەکی کەوازین لە مووسڵی کۆن بۆ رۆژووەوانان ئامادە کرا.

عەمید لەیس خەلیل حەمدانی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا رایگەیاندووە، خواردنەکە خراپ بووە و بەهۆیەوە 40 کەس ژەهراوی بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

عەمید لەیس خەلیل حەمدانی هەروەها رایگەیاندووە، خاوەنی چێشتخانەکە و چوار ئامادەکار و دابەشکاری خواردنەکە دەستگیر کراون.