لە بارەی زۆربوونی مار لە ئاوی زێی بچوک ڕوونکردنەوە دەدرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە بارەی زۆربوونی مار لە ئاوی زێی بچوک ڕوونکردنەوە دەدرێ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی لە بارەی زۆر بوونی مار لە دەوروربەری ئاوی زێی بچوک ڕوونکردنەوە دەدات و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیەکەش دەڵێت، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکە هۆکاری سەرەکییە.

 

بێستون عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەکی زۆری مار بڵاو دەبکرێتەوە کە لە دەوروبەری زێی بچوک بیندراون کە هۆکاری زۆربوونی ئەو مارانە لە دەوروبەری ئاوی زێی بچوک دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەکە و گۆڕانکاری لە کەشوهەوای ناوچەدا".

 

گوتیشی: "ئەو مارانەی کە لە نزیک زێی بچوک دەبیندرێن زیاتر ئەو جۆرە مارانەن کە لە وشکانیدا دەژین و ئێستا بەهۆی هەڵکشانی ئاوەکە ژێر ئاو کەوتوون و ڕۆژانە لە لایەن هاووڵاتیانەوە بە تایبەت ڕاوچییەکانەوە دەبیندرێن".


ڕاشیگەیاند: "هیچ یاسایەک ڕێگە بە ئێمە نادات ئەو مارانە بکوژین یاخود ژینگەیان لێ بشێوێنین بەڵکو ئەوەی پێویستە ئەوەیە کە هاووڵاتیان خۆیان بە درووبگرن لە سەردانیکردنی ئەو ناوچانەی کە ئەو مارانەی تێدا بڵاوبوونه‌تەوە بە تایبەت ڕاوچییەکان ئێستە کە وەرزی قەدەغەی ڕاوە ماسیە و هەموو گیانەوەرە ئاوییەکان خەریکی گەرادانان و زۆر بوونن پێویستە لێیان دووربکەونەوە و ڕێگە بدەن پرۆسەی زاوزێی خۆیان تەواو بکەن و ئەو مارانەش لەگەڵ کۆتای هاتنی وەرزی قەدەغەی ڕاوە ماسی و گەرم بوونی کەشوهەوا دەگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان یاخود هەڵدەگەڕێن بەسەر شاخەکاندا و هیچ مەترسییەکیان نامێنێت ئەو کات هاووڵاتیان دەتوانن بە مەبەستی مەلە کردن و بەسەربردنی کات سەردانی ناوچە ئاوییەکان بکەن".