ناسا وێنەی قوتابیانی دەرچووی ئەمساڵ تۆمار دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ناسا وێنەی قوتابیانی دەرچووی ئەمساڵ تۆمار دەكات

لەبەر ئەوەی ئەمساڵ نەتوانرا ئاهەنگی دەرچوون بۆ ئەو قوتابیانە بكرێت كە لە دوایین قۆناغەكانی خوێندنیاندا بوون، دەزگای ناسای فەلەكی ئەمریكی بۆ دڵنەوایی ئەو قوتابیانە، لە ڕێگەی دروستكردنی ئەلبوومێكی یادگاری، قەرەبوویان بۆ دەكاتەوە.


كۆمپانیای SpaceX كە بە هەماهەنگی لەگەڵ ناسای ئەمریكی كار دەكات، چەند رۆژێكە لینكێكی بڵاو كردووەتەوە بۆ ئەو قوتابیانەی لە دوایین قوناغەكانی خوێندندان، كۆمپانیاكە داوای كردووە كە قوتابیان وێنەی خۆیان بۆ ئەو لینكە بنێرن، دوای ناردنی وێنەكانیش كۆمپانیاكە بە تەكنیكێكی تازە لەسەر گۆی زەوی نمایشیان دەكات.


كۆمپانیاكە ڕایگەیاندووە ئەم كارەی ئەنجامی داوە وەكو موژدەیەك وایە بۆ ئەو قوتابیانەی كە ئەمساڵ نەیانتوانی وێنەی دەرچوونیان بگرن.

لە ڕێگەی ئەم لینكەوە وێنەكان دەنێردرێن:

https://www.spacex.com/classof2020?fbclid=IwAR3WA9ZL1N1tVvyl7Cxw7GSLXdbSeg1Soc5G4vFzcbTlLdJoICRH-WpU7Y0