وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان راگەیاندرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان راگەیاندرا

 

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرا دەکا.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ڕۆژی پێنجشەممە 21ی 5 مووچەی خانەنشینان دەدرێ".

گوتیشی: "پێشووتر مووچەی خانەنشینانی سەڕبازی و مەدەنی بە جیا دەدرا، بەڵام ئەم مانگە مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی لە یەک ڕۆژ دەدرێ".

هەروەها جەختی کردەوە، وەکو مانگی پێشوو دەبێت خانەنشینان لە کاتی سەردانیکردنی بانک ڕەچاوی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بکەن.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 244 هەزار کەس مووچەی خانەنشینی وەردەگرن.