55 ملیۆن مرۆڤی برسی لە وڵاتانی عەرەبیدا دەژین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

55 ملیۆن مرۆڤی برسی لە وڵاتانی عەرەبیدا دەژین


ڕێكخراوێكی جیهانی تایبەت بە خۆراك ڕایگەیاندووە كە ڕێژەی برسیەتی لە ناو وڵاتانی عەرەبی لە زیادبووندایە و ئێستا 55 ملیۆن برسی هەن.

ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كە بە "فاو" ناسراوە، راپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە لەسەر كاریگەری ناكۆكییەكان و پەتای كۆرۆنا لەسەر بڵاوبوونەوەی برسیەتی لەناو وڵاتە عەرەبییەكاندا.


عەبدولسەلام ئەحمەد كە بەرپرسێكی هەرێمی ئەو ڕێكخراوەیە، ڕایگەیاندووە ناكۆكییە سیاسییەكان و بوونی شەڕ، كاریگەری هەبووە لەسەر زیادبوونی ژمارەی برسییەكان لە ناو وڵاتانی عەرەبیدا.


بە پێی دوایین ئامارەكانیش 40 ملیۆن برسی لەو 55 ملیۆن برسیانەی لە ناو وڵاتانی عەرەبی هەن، لەو وڵاتانەن كە شەڕ و ناكۆكی سیاسییان تێدایە.


هەروەها ئەو بەرپرسەی ڕێكخراوی فاو ئاماژەی بەوە داوە كە پەتای كۆرۆنا كاریگەری هەبووە لەسەر زیادبوونی ژمارەی برسیەكان لەو وڵاتانەدا، چونكە بە هۆی كۆرۆناوە بەپێی پێویست خۆراك لە جیهان بەرهەم نایەت، بەمەش خۆراكی پێویست ناگات بە بەشێك لە عەرەبەكان.