دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، رووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.

ئەمڕۆ سێشەممە 19/5/2020، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، رووی لە بەرزبوونەوە کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 122 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 122 هەزار دینار بوو.

هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، رووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 34 دۆلار و 92 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 32 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، رووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1742 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 250,000 دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 295,000 دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 340,000 دینار