ئەستێرەیەكی سینەمای ئەورووپا كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەستێرەیەكی سینەمای ئەورووپا كۆچی دوایی كرد

 

ئەستێرەی ناوداری سینەمای فەرەنسی (میشیل بیكولی) لە تەمەنی 94 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

هەندێك لە ماڵپەرە ئەورووپییەكان بڵاویان كردەوە كە میشیل بەهۆی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كردووە، بەڵام بە فەرمی لەلایەن بنەماڵەكەیەوە ئەوە ڕەت كرایەوە كە میشیل بەهۆی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كردبێت.

ئەو ئەكتەری فەرەنسا لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەورووپا ناوبانگێكی زۆری هەبووە، ئەو فیلمانەی كە بەشداری تێدا كردووە بینەرێكی زۆریان هەبووە.

لە ماوەی ژیانی هونەرییدا میشیل بەشداری لە 170 فیلم كردووە، یەكێك لەو فیلمەكانی بەناوی he Discreet Charm of the Bourgeoisie خەڵاتێكی ئۆسكاری پێدرا، هەرچەندە میشیل بەشداری لە فیلمێكی ئینگلیزی بەناوی Topaz كرد، بەڵام گەشتی هونەری لەگەڵ هۆلیۆد بەردەوام نەبووە، زیاتر گرنگی دەدا كە بەشداریكردنی ئەو فیلمانەی كە لە فەرەنسا بەرهەم دەهاتن.