ئایا پەتای کۆرۆنا لە وەرزی زستانی داهاتوو دەگەڕێتەوە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئایا پەتای کۆرۆنا لە وەرزی زستانی داهاتوو دەگەڕێتەوە؟

 

زانایەکی رووسی، باس لە ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆڤید 19 دەکات، کە ئەمەش زانایان و پزیشکانی تووشی دڵە راوکێ کردووە.

پێگەی (ڤیستی رۆ)ی رووسی بڵاوی کردووەتەوە، کە سەرباری ئەوەی تاڕادەیەکی زۆر لە وڵاتان خەریکە پەتای کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ دەکرێت، بەڵام ڤاسیلی ئەکیمکینی، زانای رووسی، دووبارە شەپۆڵێکی دیکەی پەتای کۆرۆنا، لە زستانی داهاتوو سەر هەڵبداتەوە، ئەمەش دڵەراوکێ دروست کردووە.

ئەم زانایە، ئەوەی خستووەتەڕوو، کە بە گوێرەی تێگەیشتنی، ئەو شەپۆڵە پەیوەستە بە هاتنی پایز و زستان، بەڵام تا ئێستا کەس نازانێ ئەو ڤایرۆسە چەند بەردەوام دەبێت، ساڵێکە یان دوان، چونکە ئەم ڤایرۆسە، وەک ڤایرۆسی سارس و میرس نییە، دوای سەرهەڵدانیان بە چەند مانگێک لەناو بچن.

ڤاسیلی، جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو پایزەی، ڤایرۆسی کۆڤید 19 دەگەڕێتەوە، بەڵام بەگوێرەی دەرئەنجامەکان، کاریگەرییەکەی دەگەڕێتەوە سەر ئەو بەرگرییەی کە هەندێک کەس لە جەستەیان هەیانە، هەندێکیش نیانە، دەشڵێت: ”زۆر قورسە هیوا دابنێین کە چارەسەری ئەو ڤایرۆسە بە شێوەیەکی جادووی بکرێت، بۆیە بەردەوام لە بڵاوبوونەوە دەبێت“.

ئەوەشی باس کرد، کە ناتوانن چاوەڕوانی ئەوەبن کە بە دۆزینەوەی ڤاکسینێک، گشت کێشەکانی ئەم ڤایرۆسە چارەسەر ببێت، چونکە ئەو ڤایرۆسە لە گۆڕانکاری بەردەوامە.