هۆکارەکانی تووڕەبوون و چارەسەری
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هۆکارەکانی تووڕەبوون و چارەسەری

بە باوەڕی دەروونناسان، تووڕەبوون هەمیشە هۆکارەکەی بۆ کێشەی دەروونی و ترس و دڵەڕاوکێ ناگەڕێتەوە، بەڵکوو هەندێک جار حاڵەتەکان جیاوازن، بۆ نموونە، کاتێک جەستە رووبەڕووی کەمیی ڤیتامینەکان دەبێتەوە، ئەوا ناڕاستەوخۆ کاریگەریی دەبێت لەسەر مێشکی مرۆڤ و لە ئەنجامدا تووڕەبوونی لێ دەکەوێتەوە.

کەمیی ڤیتامینەکانی B6 ،B3 ،B1 ،B12 ،B9 جەستە ماندوو ئەکەن و مرۆڤ تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەکەن.

بۆ ئەوەی هیچ کات جەستە تووشی ئەم حاڵەتە نەبن، پێویستە سوود لەو خۆراکانە وەربگرن، کە دەوڵەمەندن بە مەنگزیۆم (چەرەزات). لە هەمانکاتدا شوکولاتی تاڵ یەکێکی‌ترە لەو خۆراکانەی، کە ترس و دڵەڕاوکێ دەڕەوێنێتەوە و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر مێشک دروست دەکات، سووڕی خوێن لە مێشکدا رێک دەخات و کاریگەریی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی زۆری ئەو هۆرمۆنانەی پەیوەندییان بە ترسەوە هەیە (کاکتول، ئامین، کۆتیزۆڵ). بەپێچەوانەوە، کار دەکات لەسەر ئەو هۆرمۆنانەی پەیوەندییان هەیە بە هەستکردن بە خۆشی و ئارامییەوە (سرۆتۆنین، ئانرۆفین، دوپامین).

 کاتێک مرۆڤ بەدرێژایی رۆژ ماندووە و هەست بە بێتاقەتی دەکات، کووپێک چایی دەخواتەوە، ئەمە کارێکی باو و تەندروستە و زانستیش دەیسەلمێنێ، خواردنەوەی چای لە کاتی تووڕەبووندا مێشک ئارام دەکاتەوە، بەتایبەت ئەگەر ئەو چایە چای سەوز بێت، کە تایبەتمەندیی هێورکەرەوی هەیە.

جێی باسکردنە، لە سەدان ساڵی رابردوودا سوودەکانی هەنگوین بۆ خەڵکی سەردەمی کۆن ئاشکرا بووە و سوودیان لێ وەرگرتووە، هەنووکەش زانستی پزیشکیی جیهان بۆ دەرمانکردنی زۆربەی نەخۆشییەکان سوود لە هەنگوین وەردەگرن. لە بابەتێکی ماڵپەڕی بەناوبانگی جیهانیی (saltyworld)دا لەڕووی زانستییەوە شیکاری بۆ پێکهاتەی هەنگوین کراوە و باس لەوە دەکرێ، کە ئەم خۆراکە سروشتییە پڕاوپڕە لە مادەی پۆتاسیۆم و مێشکیش بۆ ئەوەی خۆی هێور بکاتەوە، هەمیشە پێویستی بەم مادەیە هەیە، چونکە پۆتاسیۆم ئارامیی بۆ مێشک دەستەبەر دەکات و رێژەی هۆرمۆنەکانی ترس کەم دەکاتەوە.