مەرجەعێکی شیعە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەرجەعێکی شیعە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەکات

مەرجەعێکی شیعەکانی عێراق یەکەم رۆۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 19-5-2020، نووسینگەی کەمال حەیدەری، مەرجەعێکی شیعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا راگەیاندووە، حەیدەر بە پشتبەستن بە زانیارییە زانستی و گەردونناسییەکان، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاری کردووە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کەمال حەیدەر رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە 24-5-2020 یەکەم رۆژی مانگی شەوالە لە ساڵنامەی عەرەبی و دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

ساڵانە مسوڵمانان لە مانگی رەمەزاندا بەڕۆژوو دەبن و  یەکەم رۆژی مانگی دوای رەمەزانیش دەبێتە جەژنی رەمەزان.