ناوكە شووتی بۆچی باشە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەپێ هەواڵێكی پێگەی (سلامت نیوز)، وێڕای هەموو سوودەکانی شووتی، کە رێژەی 90% ئاوی تێدایە، تۆوەکەیشی بەسوودە و کەڵکی زۆری هەیە. تەنانەت تامێکی خۆشیشی هەیە.

تۆو، یان ناوکەشووتی دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر کالسیۆمی خۆراکی و بەسوودە بۆ ئێسکەکانی مرۆڤ.

 کالسیۆمی تۆوی شووتی پارێزگاریی لە ئێسکەکان دەکات لە تووشبوون بە لاوازی و پووکانەوە.

جگە لەم تایبەتمەندییە گرنگە، تۆوی شووتی سوودیتری هەیە و خواردنی بۆ ئەو کەسانەی کەمخوێنن گونجاو و بەسوودە و قەرەبووی کەمخوێنییان دەکاتەوە.