نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆیی سووریا لە ئەمریکا و رووسیا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆیی سووریا لە ئەمریکا و رووسیا دەکات

نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا داوای دانوستاندنی ئەمریکا و رووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆیی سووریا، دەکات.

گێر پیدەرسۆن، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، رایگەیاندووە، تا ئێستا چەندین هەل بۆ گۆڕینی ململانێ چەکدارییەکان بۆ ململانێی سیاسی، لەدەست دراوە.

گێر پیدەرسۆن داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و رووسیا کردووە دانوستاندن بۆ چارەسەرکردنی شەڕی ناوخۆیی سووریا بکەن، کە ئەوە یەکەم لێدوانی نەتەوە یەکگرتووەکانە لەبارەی رۆڵی سەرەکیی ئەمریکا و رووسیا لە یەکلاکردنەوەی بارودۆخی سووریا.

شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011 لەنێوان گرووپە چەکدارییە ئۆپۆزیسیۆنەکان و رژێمی سووریا دەستی پێکردووە.

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، رووسیا بە ناردنی چەک و سوپا، پاڵپشتیی رژێمی سووریا دەکات و ئەمریکاش بە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، بەشداریی شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتە دەکات.