ئێران.. ژن و مێردێک کە بە سوڵتانی ئۆتۆمبێل ناسرابوون سزای سێدارەیان بۆ بڕایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئێران.. ژن و مێردێک کە بە سوڵتانی ئۆتۆمبێل ناسرابوون سزای سێدارەیان بۆ بڕایەوە

دوو ئەندام پەرلمانیش هەرکام بە زیاتر لە ٥ ساڵ زیندان حوکم دراون

گوتەبێژی دەزگای دادوەریی ئێران ئاشکرای کرد لە دۆسیەیەکی گەندەڵیی داراییدا وێڕای ئەوەی ژن و مێردێک حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە هاوکات دوو ئەندام پەرلەمان و دوو بەرپرسی دیکەش زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.

میدیاکانی ئێران لەمبارەوە لەزاری غوڵامحوسێن ئیسماعیلی، گوتەبێژی دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی دادگایی لە دۆسیەیەکی گەندەڵیدا لە سیستەمی دارایی ئێران کە لە نێوان ژن و مێردێک و دوو نوێنەری پەرلەمان و بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای ترۆمبێلی "سایپا" ڕووی داوە، ژن و مێدێک وەک تاوانباری یەکەم سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە کە لە میدیاکانی ئێراندا بە سوڵتانی ترۆمبێل ناسراون.

بەپێی هەمان سەرچاوە، لەو دۆسیەیەدا کە پارەیەکی زۆری سیستەمی دارایی ئێران بۆ کڕینی شەش هەزار و 700 ترۆمبێلی جۆری "سایپا" خەرج کراوە، ژن و مێدرێک وەک تاوانباری یەکە بەناوەکانی "وەحید بێهزادی و نەجوا لاشیدایی" بە تۆمەتی ەبشداریی لە گەندەڵی و پارەشۆردنەوە و قاچاخ بە پارە و ترۆمبێلی ئێران حوکمی سێداریان بۆ بڕاوەتەوە.

هاوکات بڕی ٣٢ ملیار تمەن پارەی نەخت و ٢٤ هەزار سکە (لیرە)ی کامڵ و سەد کیلۆ زێڕیان لە ماڵەکەیان دۆزیووەتەوە.

گوتەبێژی دەزگای دادوەریی ئیران ئەوەشی ئاشکرا کردووە لەو دۆسیەیەدا "مەهدی جەمالی" سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای سایپا بە تۆمەتی بەشداری لە گەندەڵی دارایی و یارمەتیدانی تاوانباران بە حەوت ساڵ زیندان، ڕەزا تەقی‌زادە ماکۆیی، جێگری پێشووی فرۆشی کۆمپانیای سایپا بە 15 ساڵ زیندان، هەروەها محەمەد عەزیزی نوێنەری پەرلەمان بە تۆمەتی بەشداری لە گەندەڵیی دارایی بە ٥ ساڵ و یەک مانگ زیندان، فەرەیدوون ئەحمەدی نوێنەری پەرلەمان بە تۆمەتی بەشداری لە گەندەڵی لە دابەشکردنی ترۆمبێل بە ٥ ساڵ و یەک مانگ زیندان و "حێسی هەشتڕوودی" سەرۆکی پێشووی هەواڵگریی کۆمپانیای سایپا، بە تۆمەتی بەشداری لە سیستەمی دابەشکردنی ترۆمبێل بە پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندانی سزا دراون.